حەسەن ئاندێکی – هەولێر
فیلمی تۆڵەسەندنەوە ئەفسانەییەکەی سوارە ڕەش (La Venganza del Charro Negr) فیلمێکی ئەنیمەیشنی مەکسیکییە کە خەیاڵ و، سەرکێشی و ئەفسانەی ترسناکی ناوخۆی مەکسیک لەخۆ دەگرێت.
سوارە ڕەش (Charro Negro) کارەکتەرێکی ئەفسانەیی و ترسناکە لە فۆلکلۆری مەکسیکدا، کە بە جلوبەرگی گاوانی ئەسپسوار، کڵاوی گەورە و ڕەشی و ئەسپێکی ڕەش دەناسرێتەوە؛ ئەم بەرهەمە بەشی هەشتەمی زنجیرەی سینەمایی ئەفسانەکانە و بەردەوامیی چیرۆکی لیۆ سان خوان و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە. دوای ماوەیەک لە ئارامی، سوارە ڕەش جارێکی تر دەگەڕێتەوە، بە ئامانجی تۆڵەکردنەوە لە لیۆ و پارەدانەوەی قەرزێکی کۆن. ئەم جارە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی، کۆمەڵێک بوونەوەر و هێزی ئەفسانەیی ئازاد دەکات کە پێشتر لیۆ ڕووبەڕوویان بووەتەوە، بەڵام مەترسییەکە تەنها بۆ لیۆ نییە، چونکە سوارە ڕەش چاوێکی تایبەتی لەسەر ناندۆ، برا بچووکەکەی هەیە. لیۆ ناچار دەبێت لەگەڵ هاوڕێکانی یەک بگرێتەوە و بۆ پاراستنی خێزانەکەی بچێتە ناو جیهانی مردووان و بوونەوەرە ترسناکەکان.
سەرچاوە:

