وشە وای گوت

د.سالار عوسمان

دەنگدەر ژیانی دەوێت !..
دوای تەواوبوونـــی هەر هەڵبژاردنێـــک، دوای ئەوەی حـــزب و لایەنەکان قەبارەی خۆیان دەزانن و تێدەگەن گەل چۆنی هەڵسەنگاندوون، قۆناغێکی تری گرنـــگ دێتە پێش، کە پێی دەگوترێت قۆناغی کۆبوونەوەی حزب و لایەنەکان بۆ رێککەوتن لەســـەر پێکهێنانی کابینەی حکومەت، بێگومان ئـــەم قۆناغە قۆناغێکی قورســـە، چونکـــە قۆناغی قـــەرارە گەورەکانە،
لەبەرچی
: – لەبـــەر ئەوەی هێـــزی گفتوگۆی حزبەکان، هێـــزی دەنگدەرانە، واتە ئەمانەتی دەنگی گەلە و وا بەئەســـتۆیانەوە و، دەبێ هۆشـــیارانە بخرێتە نێو دانوستانەوە.
– لەبەر ئەوەی جۆری دانوســـتان و ڕێککەوتنەکان، جۆری پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکە دیاری دەکات، کە پەیوەندیی بە ژیانی هەمووانەوە هەیە.
– لەبـــەر ئەوەی پەیوەندیی بە ژیانی هەمووانەوە هەیە، دەبێ حزبەکان لە تەک ڕەهەندە سیاســـیەکانەوە، ڕەهەندە کۆمەڵایەتییەکانیش بە نەزەر ئیعتیبار وەربگرن، چونکە دەنگدەر، کە هێزە یەکلاکەرەوەکەیە، بەر لەوەی دەنگدەرێکی سیاسی بێت، کائینێکی کۆمەڵایەتییە و ژیانی دەوێت !. – هەر ئـــەم تایتڵـــە: ( دەنگدەر ژیانی دەوێت )، گـــەر بکرێتە چرای کار، چرای دانوســـتانی سیاســـی، چرای حکومەتداری، چرای بانگەشەی هەڵبـــژاردن، ئەوا هەموو گرفتەکان چارەســـەر دەبـــن و ئیتر جۆرێک لە دادپەرورییش دروســـت دەبێت، کە هەمووان لە ســـایەیدا دەتوانن باش و باشتر بژین.
– عێـــراق دەوڵەتی گرفتە گەورەکانە، هەر لە گرفتی کەمیی ئاوەوە تا
دەگاتە گرفتی تەکفیرکردنی ئەوانی تر و لێســـەندنەوەی ژیان، بۆیە دەبێ حزب و لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن لە دانووستانەکاندا، شکۆ بۆ هاوڵاتی بگەڕێننەوە و لەو ڕاستییە حاڵی بن، کە بەر لە سیاسەت، ژیان گرنگە!.
-ئەگـــەر ژیان باش بێ، ئەگەر ئاســـایش، ئاو، کارەبا،تەندروســـتی، خوێندن، ڕێگەوبان، چاندی و چاندن، خزمەتگوزاریی گشـــتی باش بێت، هاوڵاتی عێراقی هەستی بە شکۆی خۆی کرد، بێگومان باشتریش بەشداریی سیاسی دەکات و دەتوانێ ڕۆڵی دەستبار لەگەڵ حکومەت ببینێت.
– هاووڵاتیـــی هۆشـــیار زادەی کۆمەڵگـــەی هۆشـــیارە و،کۆمەڵگەی هۆشیاریش بەرهەمی دەستی سیاسییە حوکمڕانەکانەوە، ئەو سیاسییانەی دەیانەوێت بە ڕووناکییەوە بچنە نێو مێژووەوە، عێراق تا ئێستایش تاریکە، هەم شەقام و هەم هزری، هەم ژیان و هەم ڕوانگا حوکمڕانییەکەی، دەبێ لە دانووســـتانی ئەم گەڕەی پێکهێنانی حکومەت، سیاسییەکانی عیراق چرابەدەســـت، تەنیا هاوڵاتـــی و ژیان ببینن، ئـــەوکات، واتە ئەو کاتەی (هاوڵاتـــی و ژیان) بوون بە ئەولەوییەتی سیاســـەت و حوکمڕانی، عێراق ڕووناک دەبێتەوە!.

ھەواڵی زیاتر