حەمەسەعید حەسەن
ده‌زانم له ئه‌نجامی گوتنی هه‌قه‌وه، ئازارم پێ ده‌گات، به‌ڵام له‌وه‌یش دڵنیام ئه‌و ئازاره‌ی له ئه‌نجامی نهگوتنییهوه پێم ده‌گات، دژوارتره، ئاخر ئه‌گه‌ر له‌به‌ر گوتنی قسه‌یه‌کی هه‌ق بشکوژرێم، هێشتا ئه‌هوه‌نتره له‌وه‌ی له سۆنگه‌ی نهگوتنییهوه، به‌ده‌م حه‌سره‌ته‌وه گینگڵ بده‌م. ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کم بۆ کردن پێ بێت و نه‌یکه‌م و هه‌ر پیش بخۆمه‌وه، هه‌ست ده‌که‌م له ناو پێستی خۆمدا جێم نابێته‌وه. بۆ نووسه‌ر گرنگ ئه‌وه‌یه، له هیچ هه‌لومه‌رجێکدا دێڕێکی له دژی خواستی خۆی نه‌نووسیبێت و هه‌رگیز له پێناوی قازانجی خۆیدا، وشه‌یه‌کی نه‌خستبێته ڕسته‌یه‌که‌وه.
حیزبی سته‌مکار و مێگه‌ل له شتێکدا له یه‌ک ده‌چن، هه‌ردوو لایان، ڕکیان له ڕۆشنبیر ده‌بێته‌وه، ئاخر ده‌ستی هه‌ردوو لایان ده‌خاته ڕوو. ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر خۆمانه‌وه، ڕۆڵی سانسۆر ده‌بینین، ئه‌وه بێجگه له کۆیله هیچی دیکه نین و با خۆمان پێ ڕۆشنبیر نه‌بێت. خۆکوشتن هه‌ر ئه‌وه نییه، به گولـله‌یه‌ک کۆتایی به ژیانی خۆمان بهێنین، ڕوسۆ گوته‌نی ئه‌وه‌یشه: (له‌سه‌ر کۆیلایه‌تی ڕابێین و هیچ کۆششێک بۆ دابینکردنی ئازادی نه‌که‌ین.) ئه‌و کۆیلانه‌ی چه‌پڵه بۆ سته‌مکار لێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه تف له ڕووخساری خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری وه‌ک په‌تایه‌ک له ڕێی ڤایرۆسه‌وه بڵاو ببێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ڤایرۆسه ڕۆشنبیر بڵاوی ده‌کاته‌وه، نه‌ک حیزب. ڕۆشنبیر بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ڕۆشناییی تیشکی ویژ‌دانیدا ڕه‌وتار بکات، پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت. سه‌ربه‌خۆیی شتێکه له خودی ئینساندایه نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی خود، بۆیه ئه‌وی سه‌ر به حیزب بێت، ئیدی حیزبه‌که گۆڕانخواز بێت یان کۆنه‌پارێز، با گومانی له‌وه نه‌بێت که سه‌ربه‌خۆ نییه. له‌ناو نووسه‌رانیشدا وه‌ک چۆن که‌سانی سه‌ربه‌حیزب هه‌ن، که‌سانی سه‌ربه‌خۆیش هه‌ن، نزیکه‌ی هه‌میشه ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له بواری ئه‌ده‌بی گاڵته‌جاڕیدا داهێنه‌رن، که‌سانی سه‌ربه‌خۆن، ئاخر نووسه‌ری کۆمیدیا، گاڵته‌ی به حیزبیش دێت و ڕه‌نگه ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی لای خه‌ڵکی وه‌ک کاریزما سه‌رنجی ده‌درێت، لای وی مایه‌ی گاڵته‌جاڕی بێت.

