رۆژنامەی ھەولێر

كه‌ ڕۆیشتی

خالید شەیدا

کەڕۆیشتی ..
لەگەڵ خۆتا
زەردەخەنەو پێکەنینت
لەسەر لێوی منا تەراند
گەڵاو چرۆی هیواکانمت
هەموو بەجارێ هەڵوەراند
ئومێدت لە
ڕەگ و ڕیشەوە دەرێنام
کە لە ڕوخسارم دەڕوانی
وشک.. وشک
ئەگەر نیشانەی پیرینە
ئنجا سەرووی
گشت مەینەتیش
یادت لەدڵما شیرینە !!