رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندی ژووری بازرگانی مێرسین کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 3.11.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر پێشوازی لە شاندێکی ژووری بازرگانی و پیاوانی کاری مێرسین کرد.

لە دیدارەکەدا، باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان، فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو لایەن کرا.