رۆژنامەی ھەولێر

پەڕتوکی “گەشتە تەواونەکراوەکەی کوردێک” لە کتێبخانەی کوردیی ستۆکهۆڵم ناسێندرا

لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، مەراسیمێکی تایبەتی ناساندن و بڵاوکردنەوە بۆ پەڕتوکی نووسەر جەمال عەلەمدار، بە ناونیشانی “گەشتە تەواونەکراوەکەی کوردێک” لە کتێبخانەی کوردیی ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە لە کەشێکی ئەدەبی و کەلتووریدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەران، ڕۆژنامەڤانانی کورد و سویدی، هەروەها ئەندامانی خێزان و کەسوکاری نووسەر ساز کرا.
لە کۆڕەکەدا، جەمال عەلەمداری نووسەری پەڕتووکەکە لە وتەیەکدا باسی لە ناوەڕۆک، ئامانج و قۆناغەکانی ئامادەکردنی پەڕتووکەکەی کرد و وەڵامی پرسیار و تێبینییەکانی ئامادەبووانیشی دایەوە.
پەڕتوکەکە باسی لە ئەزموون و وێستگە جیاوازەکانی گەشتێکی پڕ لە وێستگە و لاپەڕەی ژیاننامەیی و مێژوویی دەکات، کە سەرنجی ئامادەبووانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.