رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕێباز محەمەد حەملان وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق بۆ خواست، هاوکات پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان خستە بەر باس.