.
ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ۲۹ / ١٠ / ٢٠٢٦، ئاگادار کراینەوە بەبوونی تەرمێکی ئافرەت لە گوندی (شێخ توراب). دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی هەریر گەیشتنە شوێنی رووداو و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە. توانرا (٤) چوار تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح، س، ا)، (م، ح، س)، (م، ح، س) و (ا، ر، ک) دەستگیر بکرێن.
ئیستا تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و یاسا سەروەر دەبێت.
ڕاگەياندنی_بەڕێوەبەرايەتی_پۆليسی_پارێزگای_هەولێر

