رۆژنامەی ھەولێر

چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای داهێنەر لە هەولێر دەستی پێكرد

دوێنێ، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ، پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و قوتابیان، چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای داهێنەر لە لایەن کۆلێژی ئەندازیاری لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.

ئامانج لەم كۆنفڕانسە خستنەڕووی دوایین داهێنانە زانستییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون بوو لە بوارەکانی ئەندازیاریی جیاواز، ژیریی دەستکرد، و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و تێیدا چەندین پانێلی زانستی لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان پێشكەشكران.