چواس خالید – هەولێر
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژەیەکی گەشتیاری گەورە و گرنگی کەرتی گەشتیاری لە زاخۆ دانا، کە به گوژمه‌ی سەت و بیست ملیۆن دۆلاری ئهمهریكیە و بڕیارە لە ماوەی حەوت ساڵی ئایندەدا تەواو بکرێت.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و لە میانی سەردانەکەیدا، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لە زاخۆ دانا.
پڕۆژەی گەشتیاری گەلیی زاخۆ یەکێکە لە گەرەترین پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بە گوژمەی سەد و بیست ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی جێبەجێ دەکرێت.
ئەم پڕۆژە گەشتیارییە لەسەر ڕووبەری دوو هەزار و شەش سەد و بیست دۆنم زەوی ڕۆدەنرێت و هەشت هێندەی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی ئێستای زاخۆ دەبێت.
پڕۆژەکە لە چەندین بەش پێک دێت، وەک کۆمەڵگەی هۆتێل و مۆتێل و چێشتخانە و شوێنی گەشتیاریی سەردەمیانە، کە بە تەواوبوونی سیمایەکی جوانتر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبەخشێت و چاوەڕوان دەکرێت بەهۆیەوە ژمارەی گەشتیارانی سنوورەکە ساڵانە بۆ دووملیۆن بەرز ببێتەوە.
هاوکات جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گەورانە جیا لە سودی بەرزکردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچەکە، دەرفەتی کار بۆ زیادتر لە چوار سەد کەس دەڕەخسێنێت و هۆکارێکە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێ‌کاری لە ناوچەکە.
پڕۆژەی گەشتیاریی مارمۆنتانا لە گەلیی زاخۆ، بڕیارە لە ماوەی حەت ساڵی ئایندەدا تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت کەرتی گەشتیاری ناوچەکە.
به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له ٢٠ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢١، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دامه‌زرێندرا، كه به‌گوته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌وه، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیادتر ئاوه‌دانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له‌و كاته‌وه ژماره‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان له‌و ناوچه‌یه به‌رزه، هاوكات كار و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیش له ده‌زگه‌كانی میری ئاسانتر بووە، كه حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نوێ له‌و سنووره كروه‌ته‌وه و حه‌ڤده نووسینگه و بنكه و به‌ش كراونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
به‌پێی ئاماره‌كان له كاتی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆوه تا ئێستا، به گوژمه‌ی زیادتر له سێ سه‌د ملیار دیناری عێراقی، سێ سه‌د پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووك له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێكراوه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، له‌دوای بوونی زاخۆ به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، زیادتر لە نه‌وه‌ت پڕۆژه له بواری شاره‌وانی و ڕێگاوبان پرد جێبه‌جێكراوه، بیست پڕۆژه‌ش له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بنیاتنراوه و زیادتر لە چل و پێنج پڕۆژه له كه‌رتی ئاو و ئاوی ژێر زه‌وی و چاندن ڕۆنراون.
هاوكات هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، زیادتر لە بیست پڕۆژه له بواری ته‌ندروستی بنیاتنراون و سی و پێنج پڕۆژه‌ش له كه‌رتی كاره‌با و زیادتر لە شازده پڕۆژه‌ش له كه‌رتی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار جێبه‌جێكراون، له كه‌رتی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و ئهوقافیشدا، په‌نجاو چوار پڕۆژه پێشكه‌شكراون و ٨٥%ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی زاخۆ قیركراون.

