ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه, 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2026، له‌ژێر چاودێریی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ردی بناغه‌ی دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بۆ گه‌ڕه‌كی گوندی كۆری و گردجووتیار دانرا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر له ڕێوڕهسمەکەدا قسه‌یان بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن كرد و ورده‌كارییان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانه‌وه ئاشكرا كرد و جه‌ختیان كرده‌وه، کە پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ستن و بەردەوامن.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا خۆشحاڵیی خۆی به پڕۆژه‌كان ده‌بڕی و ڕایگه‌یاند: “خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی كاره به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دوو پڕۆژه‌ی گرنگ له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌گوژمه‌ی 717 ملیۆن دینار له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر داده‌نێین بۆ دوو گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر، كه ئه‌وانیش كردنه‌وه‌ی شه‌قامه ناوخۆییه‌كان و تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی زۆنی A له گه‌ڕه‌كی گوندی كۆری كه ئه‌م گه‌ڕه‌كه پێویستی به‌م خزمه‌تگوزارییە هه‌بوو”.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی دووه‌میش، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد، کە پڕۆژه‌ی دووه‌میان له گردجووتیاره، پێكهاتووه له ڕووپێویكردن و دانانی سه‌ره‌بلۆك بۆ ئه‌و كه‌رته گرنگه، كه تاوه‌كوو ئێستا سه‌ره‌بلۆكیان دانه‌نرابوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کە هه‌ردوو شوێنه‌كه تازه خزمه‌تگوزارییان پێده‌گات؛ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی تازه‌دا كه پێویستیان به خزمه‌تگوزارییه، پابه‌ندن به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییەکان.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کە ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریی سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تی هه‌موو توێژه‌كانی دانیشتووانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه؛ ئه‌و پڕۆژانه نیشانه‌ی ڕژدبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌وه‌ی خزمه‌تی هاووڵاتییان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له هیچ بارودۆخێكدا ناوه‌ستن و به‌رده‌وام ده‌بن.
هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، خۆشحاڵیی خۆی به دانانی به‌ردی بناغه‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، کە ئه‌م پڕۆژانه له چوارچێوه‌ی فراوانبوون و گه‌شه‌كردنی گه‌ڕه‌كه تازه‌كانی هه‌ولێرن كه تازه ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه؛ ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یه كه ڕێپێدانیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کە ئه‌و پڕۆژانه داواكاریی هه‌نووكه‌یین بۆ هاووڵاتییان و خواستی هاووڵاتییانن؛ ئه‌مڕۆ له دوو له‌و شوێنانه‌ن كه به‌رده‌وام هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و ئێستا پڕۆژەکان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
لە کۆتاییدا، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، كه هاوكار بوونه له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر.

