شیڤان شێرزاد – هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە بارەگای لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ڕێز لە بەخشش و داهێنانی دەستەیەک لە هونەرمەند و ڕۆشنبیرانی کورد بگیرێت، کە تەمەنی خۆیان پێشکەش بە بزاوتی هونەر و وشەی کوردی کردووە و تا ئێستاش لە خزمەت دانەبڕاون و لەم مەڕاسیمەشدا هەریەک لەو کەسایەتیانە ئەزموونی خۆیان لە بوارەکەیاندا دەخەنەڕوو.
هیوا سوعاد یونس سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە ئاخاوتنێکی بۆ “هەولێر” دەڵێت: رێزگرتن لەهونەرمەندان واتە رێزگرتن لەهونەرو رابردووی پر شکۆی هونەری ئەو هونەرمەندانە و پەیامێکە بۆ. نەوەی داهاتوو کە بەخشش و داهێنان و کاری جوان هەمیشە وەڵامدانەوی جوان و رێزلێنانی پر شکۆی بەدواوەیە، بۆ ئەمڕۆ مەڕاسیمێکی تایبەت ڕێکدەخەین لەبارەگای سەندیکای هونەرمەندان لقی هەولێر و لە پێشوازی هونەرمەندان و هونەر دۆستان دەبین بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە ڕێز لەم پۆلە هونەرمەندە بگرین.
ئەمەش ناوی ئەو کەسایەتیانە، کە ئەمڕۆ قەڵغانی ڕێزلێنانیان پێدەبەخشرێت.
1-هونەرمەند لەتیف نوعمان
2-هونەرمەند و ڕەخنەگر (د.ئیبراهیم سمۆ).
3-هونەرمەند ڕووپاک عەبدولقادر
4-هونەرمەند ڕەسمی جەلال
5-هونەرمەند سەعدون کاکەیی.
گوتیشی: ئەو پۆلە هونەرمەندە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵمان دەبن بۆ ڕێزگرتن لە چەند هونەرمەند و کەسایەتی دیکەی بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری.

