وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 100% لێخۆشبوونی سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە لێخۆشبوونی تەواوەتی (100%)ی سزای دواکەوتن (غەرامە)ی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە لەسەر داوای ئەوان بووە و ئامانج لێی هاوکاریکردنی خاوەنکاران و شوێنکارەکانە. وەزارەتەکە سوپاسی سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکەی کردووە بۆ پەسەندکردنی ئەم بڕیارە.
وەزارەتی کار داوا لە سەرجەم خاوەنکار و شوێنکارەکان دەکات کە سوود لەم لێخۆشبوونە وەربگرن و لە ماوەی (90) ڕۆژدا، کە دەکاتە سێ مانگ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان

