رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان سەردانی دەزگای ڕاگەیاندنی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی دەروازەی لە ڕانیە کرد

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی ١٠ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی دەزگای ڕاگەیاندنی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی دەروازەی لە ڕانیە کرد و لەلایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگاکەوە پێشوازیی لێ کرا.
لە سەردانەکەدا، د. سالار عوسمان دەستخۆشیی لە هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزانەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی دەروازە کرد، کە بە ڕۆحێکی نیشتمانپەروەرانەوە بەردەوامن لە خزمەتکردنی کایەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیامی ڕاست و دروست لە سنوورەکەدا.
هەروەها لە نزیکەوە بەشە جیاوازەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکەی بەسەر کردەوە و لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کار و بەرنامەکانی کۆڵییەوە، و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی گوتاری میدیایی و بەهێزکردنی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی کردەوە.