ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی ١٠ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی ١١، کارگێڕانی لق، بەرپرسی لیژنە ناوچەکان و ژمارەیەک لە کادیر و هەڤاڵانی لقەوە پێشوازیی لێ کرا.
لە میانی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر بایەخ و پێگەی گرنگیی شاری ڕانیە و دەڤەری ڕاپەڕین بە گشتی؛ وەک دەروازەی ڕاپەڕینی مەزنی کوردستان و سەنگ و کاریگەرییە گەورەکەی لای پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی میدیایی و
ڕێگاکانی فراوانکردنی هۆشیاریی حیزبی لە سنوورەکەدا تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرنگیی یەکخستنی تواناکان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری جەماوەری ناوچەکە کرایەوە.

