ڕۆمانی پاشنوێخوازی، وەک یەکێک لە گرنگترین و کاریگەرترین کارە هونەرییەکانی نیوەی دووەمی سەدەی بیست و سەدەی بیست و یەک، شێوازێکی ئەدەبییە کە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی نوێخوازیی پێش خۆی ڕەت دەکاتەوە، یان لێی هەڵدەگەڕێتەوە. ئەم جۆرە ڕۆمانە تەنها شێوازێکی نووسین نییە، بەڵکوو ڕەنگدانەوەیەکی قووڵی گۆڕانکارییە؛ کۆمەڵایەتی، فەلسەفی، سیاسی و تەکنۆلۆژییەکانی سەردەمەکەی خۆیەتی. بۆ تێگەیشتنی قووڵتر لەم شێوازە هونەرییە، پێویستە لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی، تەکنیک و تێمە جیاوازەکانی، ئامانجەکانی و کاریگەرییە بەربڵاوەکەی لەسەر ئەدەبیاتی جیهانی بزانین.
لەم توێژینەوەیەدا، بە شێوەیەکی کراوە سوودمان لە چەمک و گێڕانەوەناسیی چەند بیرمەندێکی پاشنوێخوازی وەرگرتووە، کە کاریگەریی فەلسەفی و تەکنیکییان لەسەر گێڕانەوەی پاشنوێخوازی هەبووە، هەروەها لەسەر چەند نموونەیەکی ڕۆمانی کوردی پراکتیکمان کردووە.
کتێبی گێڕانەوەی پاشنوێخوازی لە ڕۆمانی کوردیدا، کتێبەکە ٣٤٤ لەپەڕەیە و لە سێ بەش پێکهاتووە، دوو بەشی تیۆرییە، ناساندن و پێناسە و مێژووی سەرهەڵدانی پاشنوێخوازی، ئینجا
ناساندنی بیرمەندەکانی پاشنوێخوازی و کاریگەرییان. بەشی سێیەم شیکارییە بە نموونەی چەند ڕۆمانێکی کوردی. پێش ئەم کتێبە ١٥ کتێبی دیکەی چاپ کردووە کە پێکهاتوون لە ڕۆمان، چیرۆک، شیعر، لێکۆلینەوە، وەرگێڕان.
گێڕانەوەی پاشنوێخوازی
دەزگای_فام
لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب – هەولێر دەکەوێتە بەردەستی خۆێنەران

