رۆژنامەی ھەولێر

بازاڕی ئیسکان دوای ڕێکخستنەوە دەدرەوشێتەوە

دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی وردی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی یەک بەمەبەستی گۆڕانکاری نوێ و ڕێکخستنەوە لە بازاڕی ئیسکان هەروەها لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتر بە سیما و ژینگەی بازاڕە میللییەکان، لەلایەن شارەوانیی یەک بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، ئەندازەی پارکەکان و ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، گۆڕانکاریی نوێی لە شۆستە و شەقامەکانی بازاڕی میللی ئیسکان ئەنجامدا.

تیمە خزمەتگوزارییەکانمان هەستان بە چاندنی سەدان نەمام و هەڵمەتی بەردەوامی شوشتن و پاککردنەوە، هێڵکاریکردنی شەقام لەلایەن تیمی بەڕێوەبەڕایەتی ئەندازەی هاتووچۆ .

ئێستا بازاڕی ئیسکان بە ڕوخسارێکی نوێ و جوانتر و ژینگەیەکی پاکترەوە دەدرەوشێتەوە و بە درێژایی شەقامەکە جوانییەکی تایبەتی پێبەخشراوە.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر