ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی دڵتەزێن لە سنووری قەزای چۆمان تۆمار کرا، تێیدا باوک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاوی کشتوکاڵیدا خنکان.
ڕووداوەکە لە گوندی بێولێی سەر بە ناحیەی سمێلان ڕووی داوە، تێیدا هەریەکە لە ئەیوب کاروان عزیز و کوڕەکەی بە ناوی کاروان عەزیز گیانیان لەدەست داوە.
لایەپەیوەندیدارەکان و لایەنە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕوودانی کارەساتەکە دەستی پێ کردووە.

