رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئه‌یلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا و بەردوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کرایه‌وه‌.

هەروەها باس لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا و لەمبارەیەوە ، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کردەوە کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە تەرخان بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، تۆماسۆ سانسۆنێ كونسوڵی گشتیی ئیتالیا له‌ هه‌رێمى كوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی کارکردنیان بۆ بنیاتنانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر خستەڕوو