ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئهیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا و بەردوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کرایهوه.
هەروەها باس لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا و لەمبارەیەوە ، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کردەوە کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە تەرخان بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، تۆماسۆ سانسۆنێ كونسوڵی گشتیی ئیتالیا له ههرێمى كوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی کارکردنیان بۆ بنیاتنانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر خستەڕوو

