رۆژنامەی ھەولێر

بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول، هەڵمەتێکی نەمامچاندن بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.9.10، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، وەک ڕێزگرتن و یادکردنەوەیەک بۆ 65 ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول هەڵمەتێکی نەمامچاندن لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئامادەبووان بە چاندنی چەندین نەمام بەشدارییان لەم چالاکییە ژینگەیی و نیشتمانییەدا کرد، کە ئامانج لێی گەشەپێدان و زیادکردنی سەوزایی و جوانکردنی سیمای شاری هەولێرە.