حەسەن حەمەد ئاندێکی
لە فیلمی کۆیۆت دژی ئەکمێ Coyote vs. Acme)))ـدا، گورگە کارتۆنییە ناسراوەکە لە چیرۆکێکی کۆمیدی و جیاوازدا بڕیار دەدات لە دژی ئەو کۆمپانیایە سکاڵای یاسایی تۆمار بکات کە هەمیشە ئامێر و کەرەستەی بۆ ڕاوکردنی دابین کردووە. دوای ساڵانێک لە شکستی بەردەوام و ڕووداوی پڕ لە نەهامەتی، ئەمجارە گورگەکە دەیەوێت لە ڕێگەی دادگا مافی خۆی بپارێزێت.
لە چیرۆکەکەدا، پارێزەرێکی مرۆڤ یارمەتیی دەدات تا لە دادگا بسەلمێنێت کە ئامێرەکانی کۆمپانیاکە کەموکووڕییان هەبووە و بوونەتە هۆی زەرەر و برینداربوونی گورگەکە. ئەمەش دەبێتە دەستپێکی کۆمەڵێک ڕووداوی خۆش و پڕ لە کۆمیدی. تایبەتمەندیی سەرەکیی فیلمەکە تێکەڵکردنی جیهانی کارتۆن و دنیای ڕاستەقینەیە. ئەم شێوازە دەتوانێت یادی بینەرانی کۆن بۆ کارەکتەرە ناسراوەکانی کارتۆن بباتەوە و هەمان کات سەرنجی نەوەی نوێش ڕابکێشێت. چیرۆکەکە بە شێوەیەکی سادە، کۆمیدی و خۆش باس لە ماف، دادگا و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دادپەروەری دەکات.
سەرچاوەی ئینگلیزی:
https://www.bbc.com/news/entertainment_and_arts

