رۆژنامەی ھەولێر

محەمەد حاجی مەحمود پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بارزانی کرد و ڕایگەیاند کە کۆچی دوایی ناوبراو خەسارەتێکە لە هەمووان.

دەقی پەیامی محەمەد حاجی مەحمود

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی

بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری میللەتەکەمان، کاک شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید بارزانی، زانای ئاینی و نیشتمانپەروەر، خەسارەتێکە لە هەمووان و هاوبەشی خەمتانین.

داواکارین لە خوای گەورە روحی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبر و ئارامیش بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان.

انا لله و انا الیه راجعون

محەمەد حاجی مەحمود
5ی ئەیلولی 2026
ئەڵمانیا