شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە 

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی کرد و رایگه‌یاند، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.

دەقی پەیامی سەۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.

بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.

جەختیش دەکەینەوە هەروەک چۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.

داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.

مسعود بارزانی

13ـی ئاداری