ڕۆژی دووشەممە ٧ی ٩ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، لە شاری دهۆک سەردانی نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی کورد (محەمەدئەمین دوسکی) کرد.
لە دیدارەکەدا، د. سالار عوسمان ڕۆڵ و کاریگەریی بەرچاوی [محەمەدئەمین دوسکی) لە بواری نووسین، شیعر و وەرگێڕاندا بەرزنرخاند و ئاماژەی بە بەرهەم و خزمەتەکانی ناوبراو کرد.
لە دیدارەکەدا، گرنگیی ڕۆڵی نووسەران و ئەدیبان لە پاراستن و پەرەپێدانی زمان و کەلتووری کوردی و بەرەوپێشبردنی بواری ڕۆشنبیری و ئەدەب گفتوگۆی لەبارەوە کرا و، پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ بە چاپگەیاندنی بەرهەمەکانی دووپات کردەوە.

