رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی دەلال دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ٩ی ٢٠٢٦، د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، لە شاری زاخۆ ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی دەلال ـ ی بەسەرکردەوە.
لە بەسەرکردنەوەکەدا، هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ کار و چالاکییە میدیاییەکانی ناوەندەکە کرا و تیشک خرایە سەر گرنگیی گەیاندنی پەیامی دروستی نەتەوەیی بە جەماوەر، بە شێوەیەک لە ئاست خەبات و قوربانیدانەکانی دەڤەرەکە بێت و، جەختیش لەوە کرایەوە، خزمەتکردنی هاوڵاتییان ئەرکی لە پێشینەیانە.