ڕۆژی دووشەممە ٧ی ٩ی ٢٠٢٦ د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی کەسایەتیی خەباتکار، نووسەر و هۆزانڤان حسێن کەلەش (ئەبوو کۆڤان)ـی کرد.
لە دیدارەکەدا، بە گرنگییەوە تیشک خرایە سەر خەباتی ئەبو کۆڤان، کە ناوبراو خزمەتێکی بەرچاوی بە کوردایەتی و کلتوور کردووە ڕۆڵێکی کاریگەریی لە بزووتنەوەی کوردایەتی و هەروەها بواری ڕۆشنبیریدا هەیە، ئێستاش خاوەنی ١١ پەرتووکی چاپکراوە.
د.سالار عوسمان، پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بەمەبەستی چاپکردنی بەرهەمەکانی لە داهاتوودا بۆ دووپاتکردەوە.

