رۆژنامەی ھەولێر

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک بارزانی، هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ کۆچی دوایی براگەورەی بنەماڵەی بارزان، خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید بارزانی دەردەبڕن.

لە پەیامە سەرەخۆشییەكەی بنەماڵەی شێروان حەیدەری بۆ سەرۆك بارزانی هاتووە “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار، زانا و مێژوونووس و براگەورەی بنەماڵەکەتان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.”

ئاماژەیان بەوەشداوە “بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی بنەماڵەکەمانەوە سەرەخۆشیی گەرم و هاوخەمیی دڵسۆزانەی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین. لە یەزدانی مەزن و میهرەبان داواکارین گیانی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە دڵی بنەماڵە، خزم و دۆستان و سەرجەم خەڵکی کوردستان ببەخشێت.”

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری هیوا دەخوازن کە ئەم کۆستە ببێتە دوا ناخۆشی بۆ سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەیان و هەمیشە لە سایەی ئارامیدا پارێزراو بن