ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/6 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێگەشت.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانى، براى گەورەی بنەماڵەی بارزانى دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتی کرد بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشییەکەی.
07 ئەیلوول 2026

