ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی ئەیلوولی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و عەرەفات کەرەم نوێنەری بارەگای بارزانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی عەزمی عێراقی کرد، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو ( عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ) سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

