رۆژنامەی ھەولێر

فالح فەیاز گەیشتە هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.9.7، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، عەرەفات کەرەم، نوێنەری بارەگای بارزانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە میوانان بۆ بەشداریکردن لەپرسەی خوالێخۆشبوو ( عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) پێشوازیانکرد لەفالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.