ئەمڕۆ دووشەممە 2026.9.7، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە میوانان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو ( عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ) پێشوازیانکرد لە سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق.

