نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەت بۆ پاراستنی مافی جووتیاران و بەبازاڕکردنی گەنم، سێ هەنگاوی کارگێڕی گرتووەتەبەر.
لە قۆناخی یەکەمدا ٣٨٧ هەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە و لە قۆناخی دووەمدا دوو کۆمپانیای ناوخۆیی نزیکەی ٢٠٠ هەزار تەن گەنمیان کڕیوە.
لە قۆناخی سێیەمدا، ١١ کۆمپانیا بۆ هەناردەکردنی گەنم بۆ دەرەوەی وڵات ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا پرۆسەی هەناردەکردن دەست پێبکات.
بەپێی بڕیارەکە، تا ٢٤٥ هەزار تەن گەنم لە باجی گومرگی دەبەخشرێت، لە کۆی زیاتر لە ٨٠٠ هەزار تەن گەنم کە ئەمساڵ لە هەرێم کڕدراوە.

