رۆژنامەی ھەولێر

هونەرمەند فەرید عیسا نەزەر ئاوازدانەری سروودی “کوردستان نیشتمانی کورد” کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی دێرین «فەرید عیسا نەزەر» لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد. ناوبراو یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی مۆسیقای کوردی و دەستەی دامەزرێنەرانی “تیپی مۆسیقای سلێمانی”. لە دیارترین شاكارەکانی، دانانی ئاوازی سروودی بەناوبانگی «کوردستان نیشتمانی کورد، بەرز و پیرۆزی، سوێندت پێ دەخۆم»ە کە شوێن پەنجەیەکی دیاری لە مێژووی هونەری نیشتمانیی کوردیدا بەجێهێشتووە.