رۆژنامەی ھەولێر

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٣٣ گەنجی دیکەی لە وڵاتی لیبیا دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان

وای ئەوەی کە هەواڵی بێسەروشوێن بوونی کۆمەڵێك هاونیشتیمانی لە ووڵاتی لیبیا بەدەست گەیشت، ڕاستەوخۆ لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاسپێردران، کە بەپەلە ڕێککاری پێویست بگرنەبەر بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردن و هێنانەوەیان، لە ئێستاشدا تەواوی مامەڵەکانی تایبەت بە هەر 33 هاونیشتیمانی تەواوبووە و هەفتەی ئایندە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێویستی و گرنگی خۆپارێزی گەنجان و خانەوادەکانیان دەکاتەوە لە گرتنەبەری رێگەی کۆچی نایاسایی و نائاسایی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا. ئەم جۆرە کۆچە نەک هەر مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات، بەڵکو دەبێتە هۆی پێشێلکاری یاسایی وڵاتانی دیکە و لێپرسینەوەی توندی یاسایی بەدوادا دێت؛ هاوشێوەی ئەو بارودۆخە سەختەی رووبەرووی ئەم گەنجانە بووەوە، لە ماوەکانی ڕابردوو، کە هەندێکیان بۆ ماوەی 8 مانگ لە بەندینخانەکاندا بوون و لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی رووبەڕووی مەترسییەکانی مردن بوونەتەوە.
تاوەکو ئێستا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی ٣٠٢ کۆچبەری نایاسایی لە بارودۆخە جیاوازەکان ڕزگار بکات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەئێستاشدا هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە رێکاری پێویستیان بۆ ڕزگارکردن و هێنانەوەی 33ی کۆچبەر گرتۆتەبەر و لەچەند رۆژی داهاتوو دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.