وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ئی-پسوولە زیاتر لە دوو ملیۆن مامەڵەی پارەدانی تۆمار کردووە. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە فراوانبوونی بەکارهێنانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لە دەستپێکی پڕۆژەکە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕاگەیەندرا.
لە ڕێگەی ئی-پسوولەوە، هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی و بەبێ هیچ تێچوویەکی زیادە، پارەی پسوولەکانی کارەبا بەشێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی نۆ بانک و ئەپڵیکەیشنی جزدانی دیجیتاڵیی هاوبەشەکانەوە بدەن، کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.
هەروەها، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ کۆتاجار لە داشکاندنی ناوازە بە ڕێژەی تاوەکوو 50% لەسەر قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی سوودمەند بن لەکاتی پارەدان لە ڕێگەی ئی-پسوولە. ئەم داشکاندنە لە 10ی ئەیلوولی 2026 کۆتایی دێت.
سەکۆی ئی-پسوولە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا.

