رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی کارەبا: بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای پچڕانی کارەبا بۆ ماوەیەک، بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلوول، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ شەو بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لەناو وێستگەی کەورگۆسک له هەولێر، محاویلەی سەرەکی سووتا و بووە هۆی پچڕانی کارەبا له نێوان (هەولێر و دهۆك) و لە کارکەوتنی چەند یەکەیەک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاند، تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بارودۆخەکەیان ئاسایی کردەوە و لە ئێستادا کار بۆ  چاککردنەوەی محاویلەکە دەکەن، تا ئەو کاتەش فیدەرەکانی سەر محاویلەکە دەخرێنە سەر محاویلەیەکی دیکە.