مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بەڕێز/ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی پارێزگارانی کوردستان،
بەبۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز، ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین؛ هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە کار و چالاکییەکانتاندا.
لەم دەرفەتەدا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانمان، بۆ بەرەوپێشچوون و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و تەبایی لە نێوان پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا، لە پێناو دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ هاووڵاتیان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦

