رۆژنامەی ھەولێر

پڕۆژەی جووتسایدی وارماوا – دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

لە چوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ڕێگەوبان، کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێگەی (وارماوا – دەربەندیخان) بەچڕی بەردەوامە.

بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، ڕێگەی نێوان شارەکانی سلێمانی- دەربەندیخان، کەلار و کفری بەتەواوی دەبێتە دووساید.

ئەم پڕۆژە ستراتیجییە درێژییەکەی 31.6 کیلۆمەترە و پانیی هەر سایدێکی 8.5 مەتر دەبێت، کە تا ئێستا 27%ی کارەکانی جێبەجێ کراوە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

لەمیانی جێبەجێکردنی کارەکاندا، 2 ملیۆن و 100 هەزار مەترسێجا کاری بڕین و 900 هەزار مەترسێجا کاری پڕکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی ڕێگەکە و ئاسانکاریی هاتوچۆ، 3 پردی کۆنکرێتیی دووساید، لەگەڵ 16 ئاوبارەی گەورە و 44 ئاوبارەی بچووک دروست دەکرێن، هەروەها بۆ پتەوکاریی زیاتر، 600 مەتر دیواری ڕاگر لە پڕۆژەکەدا دادەنرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناوی ئاسانیی هاتوچۆ و سەلامەتیی گشتیدا، گرنگییەکی زۆری بە دروستکردنی ڕێگەوبانەکان داوە و لەو پرۆسەیەش بەردەوامە.