مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی نزیکە لە گواستنەوەی، ئەیوب بواعدی ناوەڕاستکاری لاوی مەغربی یانەی لیلی فەڕەنسا.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی و تەلەگراف بڵاویان کردەوە، بەرەو پێشجوونی باش لە نێوان کارگێڕی یانەکانی مانچێستەر سیتی و لیلی فەڕەنسی هەن لە پێناو گواستنەوەی ئەیوب بواعدی، ناوەڕاستکاری لاوی مەغربی بۆ ریزەکانی ستیزن.
بەگوێرەی سەرچاوە بەریتانیایەکان چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو و پێش داخستنی دەرگەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەی شاری مانچێستەرەوە بکات.
ئەو سەرچاوانە بڵاویشیان کردووەتەوە کارگێڕی یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت دەستبەجێ یاریزانێک وەکو شوێنگرەوەی رۆدری بگوازێتەوە ریزەکانی و ئەو یاریزانەش ئەیوب بواعدی مەغربیە کە یانەکەی لە پێناو دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، داوای نزیکەی 85 ملیۆن پاوەند دەکات.
ئەیوب بواعدی لە فەرەنسا لە دایکبووە، تەمەنی 18 ساڵە، بەڵام یاریی بۆ هەڵبژاردەی مەغریب دەکات، لە مۆندیال ئەو یاریزانە درەوشایەوە، لەگەڵ یانەی تازەپێگەیشتووانی لیلی فەرەنسا دەرکەوت و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە 2029 کۆتایی دێت، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 80 ملیۆن یۆرۆیە.

