رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و کێشەکان.