رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە مەهدی بەحر ئەلعلوم دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ دکتۆر مەهدی بەحر ئەلعلوم و بنەماڵەکەیان دەربڕی، بۆ کۆچی دوایی چەند ئەندامێکی خێزانەکەیان کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵتەنگیی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە دەربڕی و ڕایگەیاند کە هاوبەشی خەمیانە؛ هەروەها هیوای خواست خوای گەورە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێم:-

بەوپەڕی خەم و پەژارەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابی دکتۆر مەهدی بەحر ئەلعلوم و بنەماڵەی بەڕێزی بەحر العلوم دەکەین، بۆ کۆچی دوایی چەند ئەندامێکی خێزانە بەڕێزەکەیان لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا.

هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ ئەم کۆستە گەورەیە دەردەبڕین و لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارین کۆچکردووان بە بەزەیی و لێبوردەیی خۆی شاد بکات و جێگەیان بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و خۆشەویستانیان ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون