ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.8.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە هادی عەبدولستار شبل، بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاوارە و پەنابەرانی عێراق لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر دۆخی خوێندن و پرۆسەی پەروەردەی قوتابییانی ئاوارە و پەنابەران لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر ئامادەیی تەواوی دامەزراوەکانی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەکی پێویست بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی خوێندنی ئاوارەکان.
لای خۆیەوە، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر کرد بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامەی کە پێشکەشی ناوەندەکانی خوێندنی ئاوارە و پەنابەرانی دەکەن.

