ئەمڕۆ سێشەممە 2026.8.18، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، ئیداری، نوێنەرانی ڕێکخراوەکان، ڕێوڕەسمی کۆتایهێنان بە خولی چۆنیەتی پێشکەشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی و دەروونی لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکاندا بەرێوەچوو، کە لە لایەن دەزگای ڕوانگەوە ڕێكخرابوو.
لەڕێورەسمەكەدا تیشکی خرایە سەر گرنگی پەرەپێدانی تواناکانی مرۆیی و بەهێزکردنی تیمی مەیدانی و ئاماژە بەوە درا کە ئامادەکردنی ستافی ڕاهێنراو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان، ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی زیانە گیانی و دەروونییەکانی هاوڵاتییان لە کاتی فریاکەوتندا، دواتر لە لایەن پارێزگاری هەولێر، ڕێزلێنان پێشکەش بە لێژنەی لاوەکی، و تیمەکانی کۆکردنەوەی ئاماری ڕووداوەکانی ئەم دواییە و بەشداربووانی خولەکە کرا، وەک پێزانینێک بۆ ماندووبوون و پشتیوانی بەردەوامیان.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕاهێنەران و ڕێکخەرانی خولەکە و دەزگای ڕوانگە، پیرۆزبایی لە بەشداربووانی خولەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی خواستن.

