ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.8.18، بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، د. زانا مەلاخالید، بەپرسی لقی2، د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، هێمن قادر، جێگری پارێزگار، هێمن سەید موراد، بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە پیاوانی ئاینی مەسیحی و هاوڵاتییان، لە چوارچێوەی بایەخدان بە بەروبوومی خۆماڵی و هاندانی جوتیاران، پێنجەمین ڤیستیڤاڵی ( سەبەتەی ترێ ) لە قەزایی عەنکاوە لە کێڵگەی جوتیاری نموونەیی “سەلوان سەردار ” کرایەوە.
دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى خوشحاڵی بە ئەنجامدانى فسیتڤاڵەکە و دەستخۆشی لە ڕێكخەرانی، پشتیوانى خۆی بۆ ئەو جۆرە کارانە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگای هەولێر هەموو پاڵپشتیەک و هاوکارى و ئاسانکارییەک پێشکەش بە جواتیاران دەکەین، لە پێناو پەرەپێدانی و گەشەسەندن و پێشخستنی زیاتری بهروبوومى کشتوکاڵی خۆماڵی و بەبازاڕکردنی.
جێگەی باسە، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو فێستیڤاڵە گرنگیدان و ناساندنی ترێ و بەروبوومی خۆماڵیە بۆ بە بازاڕکردنی، فیستیڤاڵەکەش دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین جۆری ترێی تێدا نمایشكراوە.

