لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات
ئەمڕۆ سێشەمممە 8/18 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد و گوتی ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پەیوەندیی و بەدواداچوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد و جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

