رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات
ئەمڕۆ سێشەمممە 8/18 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد و گوتی ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پەیوەندیی و بەدواداچوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد و جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.