بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج. ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.
داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.
پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی

