وەزیری دەرەوەی عێراق، بە بۆنەی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، ئاماژەی بە بەشدارییە گرنگەکانی پارتی لە ژیانی سیاسی و نیشتمانیی عێراقدا کرد و رۆڵی پارتی لە چەسپاندنی دیموکراسیدا بەرز نرخاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بە بۆنەی ٨٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، کە ھاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی.
فوئاد حوسێن لە پەیامەکەیدا، تیشکی خستە سەر پێگەی سیاسیی پارتی لەسەر ئاستی فیدراڵی و ڕایگەیاند: “لەم بۆنەیەدا، بەشدارییە گرنگەکانی پارتی لە ژیانی سیاسی و نیشتمانیی عێراقدا بەرز دەنرخێنین، ھاوکات لەگەڵ ئەو رۆڵەی کە ھەیبووە لە چەسپاندنی فرەیی سیاسی و بەھێزکردنی ڕەوتی دیموکراسیدا.”
وەزیری دەرەوەی عێراق ھیوای خواست ئەم بۆنەیە ببێتە پاڵنەرێک بۆ یەکڕیزی و گوتی: “داواکارین لە خودای گەورە عێراق و گەلەکەی بپارێزێت و، ھەمووان سەرکەوتوو بکات بۆ بەردەوامبوون لەسەر کارکردنی ھاوبەش لە پێناو چەسپاندنی یەکڕیزیی نیشتمانی، بەھێزکردنی سەقامگیری، و بونیادنانی عێراقێکی ئارام و گەشەسەندوو

