ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خوازیارم لەم بۆنەیەدا ناوماڵی کوردستانی و عێراقی ڕێکبخرێتەوە
ئەمەش دەقی پەیامی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین:-
جەنابی كاك مسعود بارزانی
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاو و رێز …
بە بۆنەی هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و ساڵیادی لە دایكبوونی جەنابتانەوە .
پیرۆزبایی و نزای سەركەوتن و سەرفرازیتان پێشكەش ئەكەم ..یادەكەتان لە كاتێكدایە كە ناوچەكە و هەرێمەكەمان بە بارودۆخێكی ناهەموار تێپەر ئەبێ ..
بۆیە خوازیارم كە لە ئاستی بەرپرسیاریەتی و چاوەڕوانی گەلەكەماندابن و پرۆسەی ئاشتەوایی و بەگەرخستنی دامودەزگا شەرعیە نیشتمانیەكان كارابكەنەوە و ناو ماڵی كوردستانی و عێراقی زۆرتر رێكبخرێتەوە و هەرێم و وڵات لە بەڵای نەخوازراو بەدووربگرن ..
هەمیشە ساغ و سەركەوتووبن ..
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

